٥ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٥:٤٥
ڕێژەی قوربانیانی کۆڕۆنا لە ئێران دابەزی

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6113 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 98 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  55 هەزار و  748 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 255 هەزار و  620 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 29 هەزار و 28  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

342/